مەرج دانراوە
لە ئەمڕۆوە دوو جۆر سزای هاتوچۆ تا ساڵی نوێ هەژمار ناکرێن
964+
ژووری هەواڵ
لە ئەمڕۆ هەینیەوە تا سەری ساڵی تازە لە ئیدارەی راپەڕین، دوو جۆر سزای سەرپێچی هاتوچۆ هەژمار ناکرێن، بەو مەرجەی راستەوخۆ دوای پشووەکان بچیت بۆ مامەڵەکەت.
ئەمڕۆ هەینی 22.12.2023، عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، هەژمارنەکردنەکە سزای بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانی ئۆتۆمبێل دەگرێتەوە.
“ئەو هاوڵاتیانەی لەو ماوەیەدا تووشی سزای دارایی دەبن، سزاکانیان بۆ هەژمار ناکرێت، بەهۆی کۆتای هاتنی ساڵی ژمێریای و حیساباتی کۆتای ساڵ، بەو مەرجەی راستەوخۆ دوای پشووەکان و لە رێکەوتی 2.1.2024 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان”، عەلی عەبدوڵا وای وت.
كێشهى دهرگاى مینى پاسهكانى حاجیاوا سهریههڵداوهتهوه
وەزارەتی دارایی هەرێم لە رێکەوتی 10.12.2023ـەوە بڕیاریداوە بە راگرتنی سەرجەم خەرجییەکانی بۆ ساڵی 2023 بەهۆی نزیکبونەوەی کۆتایی ساڵ، دەڵێت، ئامانج لەم کارە پاکتاوکردنی ژمێریارییەکان و گەیاندنیانە بە وەزارەت.
بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی موچە، پێشینەی خەرجکراوی مانگانە، کرێ مانگانە، خەرجییەکانی پاککردنەوە و خواردن ناگرێتەوە.