كۆمپانیای ئامێری هه‌ژماری ده‌نگەکان
“سبه‌ی خه‌متان نه‌بێت و ده‌نگدان بێ كێشه به‌ڕێوه‌ده‌چێت”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نامه‌یه‌كی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كۆریای باشووری بڵاوكرده‌وه، كه ئامێری هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كانی دروست كردووه و تێیدا كۆمپانیاكه به ئیمهیل ناردوویه‌تی و دڵنیایی ده‌ده‌ن، سبه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌بێ كێشه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سبه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق “جگه له هه‌رێمی كوردستان” به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌نگدانه‌كه له رێگه‌ی ئامێرێكی ئهلیكترۆنییهوهیه، كه ده‌نگه‌كان هه‌ژمار ده‌كات و له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشووره‌وه دروست كراوه.
دوێنێ شه‌ممه ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان و ئاواره‌كان به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا له هه‌ندێك بنكه‌ی ده‌نگدان كێشه‌ی وه‌ستانی ئامێره‌كانی دهنگههژمار كردن هەبوو، بۆیه سندوقه‌كان له وێستگه‌كانه‌وه گواسترانه‌وه بۆ ناوه‌نده‌كانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن له شاره‌كان.
كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌م ئێواره‌یه ئیمه‌یلێكی كۆمپانیاكه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كێشه له ئامێره‌كانیان له هه‌ندێك بنكه هه‌بووه، به‌ڵام دڵنیایی ده‌ده‌ن كه سبه‌ی ئه‌و كێشانه دووباره نابنه‌وه و تیمه هونه‌رییه‌كانیان خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له ئیمهیلهكهدا وا نووسراوه “وێنه‌ی كاغه‌زی ده‌نگدان و داتاكانی هه‌ڵبژاردن له ناو ئامێره‌كان خه‌زن كراوه و پارێزراوه، چاره‌سه‌ری گرفتی ئه‌و وێستگانه‌ش له ناوه‌نده‌كانی وردبینی به پێی رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆن ده‌كرێت”.