بەنزینی پێدا رۆشتووە

لە کەرکوک بۆریەکی نەوتی قاچاغ دۆزرایەوە

964+

ژوری هەواڵ

هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک دەستیان بەسەر بۆریەکی کۆنی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکاندا گرتووە و بەدواداچوون دەکەن بۆ بۆریەکی دیکە کە بەشێوەیەکی قاچاغ بەنزینی پیادا دەڕوات.

بەپێ گرتە ڤیدێویەک کە دەست 964 کەوتووە، دەردەکەوێت کە شەوانە چەند کەسێک بە تانکەر بەشێوەی قاچاخ بەنزین لەو بۆریەوە باردەکەن و دەیگوازنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شوێنی بۆریەکە دەکەوێتە نزیک بازگەی تازە لە باکوری کەرکوک و لە نزیک شەقامێکی گشتییە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی تایبەت، بە 964ی وت، دەست بەسەر بۆریەکی کۆنی گواستنەوی بەرهەمە نەوتەکاندا گیراوە لەو سنورە، “لە هەوڵی بەدواداچونی وردین لەسەر ئەو زانیاریانەی کە بەدەستمان گویشتوە و دەڵێن بۆڕیەکی دیکە لەو سنورە ماوە”.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر

لیژنەکەی کەرکوک: غازەکەی کۆرمۆر بەم بۆرییە ناگات

لیژنەکەی کەرکوک: غازەکەی کۆرمۆر بەم بۆرییە ناگات