رووناککەرەوەی نوێی بۆ دادەنرێت

دەروازەی سلێمانی دەڕازێندرێتەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

سیستمی رووناککەرەوەکانی دەروازەی سلێمانی لە پردی وڵوبەوە تا فولکەکەی قەرەداغ گۆڕانکاری تێدا دەکرێت، وتەبێژی کارەبا دەڵێت، سەرجەم ستوونەکان دەگۆڕین و جوانیان دەکەین.

ئەمڕۆ دووشەممە 11.12.2023، سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی وت، پڕۆژەی جوانکردنی شەقامی دەروازەی سلێمانی لە پردی وڵوبە بەرەو فولکەکەی قەرەداغ جێبەجێدەکرێت و ستوونی رووناککەرەوەکانی دەگۆڕدرێن.

باسی لەوە کرد، ستوونی رووناککەرەوەکان دوو ریز بوون، ئەوانە لادەبرێن و دەکرێن بە یەک ریز و سەرجەم گلۆپەکانی دەکرێن بە لید، لەبەر ئەوەی رووناکییەکی زیاتر و کارەبایەکی کەمتری پێویستە.

ئەوەی خستەڕوو، شارەوانیی سلێمانی دەیەوێت جوانکاری لە شەقامەکەدا بکات و بە سەوزایی بیڕازێنێتەوە، ستوونە کۆنەکانی ئەو شەقامە دەگوێزنەوە شەقامی دۆڵە میران، پشتی شاخی گۆیژەی پێ رووناک دەکرێتەوە.

وتی: “تا ئێستا خەمڵاندن بۆ پڕۆژەکە نەکراوە، چاوەڕوانی تەواو بوونین”.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر

شارەوانی و زانکۆی سلێمانی بۆردێک پێکدەهێنن

شارەوانی و زانکۆی سلێمانی بۆردێک پێکدەهێنن