به بڕیارى سه‌رۆكى حكومه‌ت
لێکۆڵینەوە لەسەر روداوەکەی سۆران دەستیپێکرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ده‌ڵێت، لیژنەیەکی تایبەت ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له سەر رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران كرد، ده‌یانه‌وێت بزانن هۆكارى راسته‌قینه‌ى رووداوه‌كه و لایه‌نى كه‌مته‌رخه‌م دیاریی بكرێت.
لە راگەیەنراوێکدا وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، لەسەر بڕیاری سەرۆک وەزیران، وەزیری ناوخۆ لیژنەیەکی راسپارد بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری روداوی کارەساتباری ئاگرکەوتنەوەی قەزای ناوەندی سۆران.
ئاماژە بەوەش کراوە، لیژنەکە راسپێردران بە زووترین کات دەستبەکاربن و لێکۆڵینەوە بکەن لە هۆکارەکانی رووداوەکە و مەرجەکانی سەلامەتی لە باڵەخانەکە، لایەنی کەمتەرخەمیش دەستنیشان بکەن.
شەوی رابردوو ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی قەزای ناوەندی سۆران کەوتەوە و بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەست دا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.