دانیان بە تاوانەکەدا ناوە

پارە و ئامێرى پڕکردنەوەى باڵانسیان دزی و دەستگیرکران

964+
وریا فەتاح

بەتۆمەتى دزینى بڕێک پارە و ئامێرى پڕکردنەوەى باڵانس دوو کەس لە شارى کەلار دەستگیرکران.

عەلى جەمال قدورى، وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان لەسەر روداوەکە دەڵێت: دواى ئەوەى چەند کاسبکارێکى گەڕەکى سیروان، لە بەشى نەهێشتنى تاوانى گەرمیان سکاڵایان تۆمارکرد کە دزیان لێکراوە، توانیمان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەین.

دزەکان، بڕێک پارە و دوو ئامێرى پڕکردنەوەى باڵانسى ئامێرى پەیوەندییەکانیان بردبوو، هەربۆیە دواى دەستگیرکردنیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

ئێستاش بە بڕیارى دادوەر و بەپێى مادەى 446، بەندکراون و لێکۆڵێنەوەى زیاتریان لەگەڵ دەکرێت.

بە تۆمەتی دزینی پارە و مۆبایل کەسێک دەستگیرکرا

بە تۆمەتی دزینی پارە و مۆبایل کەسێک دەستگیرکرا