حەلبووسی بۆی نایەت و داواکەی رەتکرایەوە
+964
عادل کانەبی
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوایەکی محەمەد حەلبوسی رەتکردەوە، كه داوایکردبوو کورسییە بەتاڵەکەی بدەنەوە بە لیستەکەی خۆی.
بەبڕیاری دادگای فیدراڵی رۆژی 14ی ئەم مانگە حەلبوسی لەپۆستەکەی و لە ئەندامێتی پەرلەمان لادرا، بۆیە کورسییەکی پەرلەمان بەتاڵ بوو، محەمەد حەلبوسی داوای لە کۆمسیۆن کردبوو شوێنەکەی بە کاندیدێکی حیزبەکەی خۆی – تەقەدوم- پڕبکرێتەوە.
ئەمڕۆ بە فەرمی ئەو نوسراوەی کۆمسیۆن بڵاوبووەوە کە داواکە رەت دەکاتەوە، کۆمسیۆن دوو رۆژ پێش ئێستا نوسراوەکەی دەرکردووە لەوەڵامدا دەڵێت ”ئەو کاندیدەی تەقەدوم دیاریکردووە لەگەڵ یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان ناگونجێت”.
لە هەڵبژاردنەکەی 10ی 10ی 2021 بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، حیزبەکەی حەلبووسی 37 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنابوو، بەڵام ئێستا 36ی ماوەتەوە.