حاسڵاتی ئەم بەیانییە

بۆ دوو رۆژی دیکە ئاگربەست درێژکرایەوە

+964

ژووری هەواڵ

هەرچەندە هەردوو لایەنی فەلەستینی و ئیسرائیلی رێککەوتن بۆ دوو رۆژی تر ئاگربەست درێژ بکەنەوە، بەڵام سەرچاوە فەلەستینییەکان دەڵێن ئەم بەیانییە تانکەکانی ئیسرائیل لە باکوری غەزە تەقەیان کردووە.

میدیاکان دەڵێن: هەردوو لایەنی ئیسرائیلی و فەلەستینی رێککەوتوون بۆ هەر رۆژێک حەماس 10 دیلی ئیسرائیلی ئازاد بکات، لەبەردامبەردا ئیسرائیل 50 فەلەستینی ئازاد دەکات.

رۆژنامەی فەینانشاڵ تایمز لەزاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە: حەماس بۆ ئەو دیلە ئیسرائیلیانەی پلەیان بەرزە داوای دیلی زیاتر دەکات.

ناتەنیاهۆ رایگەیاند لەسەرەتای شەڕەکەوە هەشت ملیار دۆلاریان تەرخانکردووە بۆ تێچوونە سەربازی و مەدەنییەکان.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت: 150 دیلمان لەلای حەماسە، سەلامەتی گیانی هەر هەموویان بەتەنیا لە ئەستۆی حەماسدایە.

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت: کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی ئەمریکا هاتنە ناو ئاوەکانی کەنداوەوە، ئێمەش بە چەند درۆنێک ئاگادارمان کردنەوە.

کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە: یەحیا سنوار سەرکردەی دیاری حەماس دیلەکانی ئیسرائیلی بینیوەو پێی وتوون خەمتان نەبێت لە ئارامترین شوێنی دنیادان.