دیمهنێكى ئه‌م به‌یانییه‌ى كارمه‌ندان له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى مهشقهكهدا... وێنه: به‌رگرى شارستانى حاجیاوا
كارمه‌ندانى به‌رگرى شارستانى حاجیاوا گورج و گۆڵ ده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌رگرى شارستانى حاجیاواى سه‌ر به ئیداره‌ى راپه‌ڕین خولێكی مه‌شق و راهێنانى بۆ كارمه‌ندانى كردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت كارمه‌نده‌كان له رووى جه‌سته‌یی و دسپلینى سه‌ربازییه‌وه به‌هێز بن و به گورج و گۆڵى بمێننه‌وه.
به‌رگرى شارستانى حاجیاوا جگه له‌ناوه‌ندى قه‌زاكه‌یان، گونده‌كانى وه‌ك كانىماران و قه‌ره‌نیاغا و گهرمكهبان و پووكه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ش له سنوورى كاره‌كانیاندایه.
ئیدریس حه‌سه‌ن، رێگهپێداراوى چواره‌م له‌و بنكه‌یه به 964ـى وت، ماوه‌ى دوو ساڵه ئه‌و مه‌شق و راهێنانه به‌رده‌وام به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌رجاره‌ى 15 رۆژ ده‌خایه‌نێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ستیان به خوله‌كه كردووه.
وتیشی “خوله‌كه بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تـوانای جەستەی كارمهندهكانمانه”.
ئه‌فسه‌ران و به‌پرسانی به‌شه‌كان هه‌ریه‌كه‌و به‌جیا وانه‌ى جۆراوجۆر به كارمه‌نده‌كان ده‌ڵێنه‌وه.
به‌قسه‌ى ئه‌و به‌رپرسه، ساڵانه له دوو كاتى جیاوازدا كارمه‌نده‌كانیان ده‌خه‌نه ناو ئه‌و مه‌شقه بۆئه‌وه‌ى هه‌میشه به چالاك و كارایی كاره‌كانیان به‌ڕێوه ببه‌ن.