ئاو چووەتە ماڵان و مۆلیدەش گازی ناگاتێ
لافاو مەترسی لەسەر گوندێکی دهۆک دروست کردووە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
ئاوێکی بەخوڕی باران کۆڵان و ماڵەکانی گوندی هەڤریکی لە سنووری پارێزگای دهۆک هەراسان کردووە و خەڵکەکەی داوای هاوکاری دەکەن.
لەو کۆڵانانە هیچ ئاوەڕۆیەکیش نییە تا باراناوەکەیدا پیادا تێپەڕببێت و بە خوڕ بە کۆڵانەکاندا دەڕوات.
یەکێک لە دانیشتووانی گوندەکە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، بارودۆخیان زۆر خراپە بەدەست لافاو و بارانەوە، لە مۆبایلەکەیەوە پێشانی دەدات کە کاتژمێر 2:00ـی شەو ئاو چووەتە ماڵیانەوە و زیانیان بەرکەوتووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی