جگە لە کونجی لە دهۆک قەزوانیش دەکرێتە تەحین

+964

هێڤی دێوالی

جگە لە کونجی، قەزوانیش دەکرێتە تەحین، تەنیا لە کارگەی تەحینی قەزوان لە سنووری قەزای ئامێدی، رۆژانە لانیکەم 200 کیلۆ بەرهەم دەهێنرێت.

قەزای ئامێدی بە تەحینی ”کۆنجی وقەزوان” بەناوبانگە، دوو کارگەی تەحینی قەزوان لە ناحیەی شێلادزێ لە ساڵی 2014ەوە کاری دروستکردنی تەحین دەکەن.

بۆ دروستکردنی تەحینی قەزوان، پێویستە سەرەتا قەزوانەکە لە ئاگردا ببرژێندرێت وپاشان دەخرێتە نێو ئامێری هاڕین، دواتر ئەو جۆرە تەحینەی لێ بەرهەمدێت کە پێیدەوترێت “بێمک”.

فەرسەت چەمجیانی، خاوەنی یەکێک لە کارگەکانی تەحینی قەزوانە، ئەو بە 964 ى وت، خواستێکی زۆر لەسەر تەحینی قەزوان هەیە، بەو پێیەی رۆژانە نزیکەی 150 تا 200 کیلۆ تەحینی قەزوان دروست دەکرێت.

وتیشی، “ئەمساڵ یەک کیلۆ بە 10 هەزار دینار دەفرۆشین، پێشتریش یەک کیلۆمان بە هەشت هەزار دینار دەفرۆشت، ئەمە بەهۆی نەبوونی قەزوانە لەمساڵدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، مانگانە نزیکەی سێ تۆن ونیو تەحینی قەزوان بەرهەمدەهێنن.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر

حەفتا ساڵە تەحین دروست دەکات

حەفتا ساڵە تەحین دروست دەکات