ده‌رگاى سكاڵاكردن ده‌كرێته‌وه
ئه‌نجامى قبول مه‌ركه‌زى بۆ زانكۆ و په‌یمانگاكانى عێراق راگه‌یه‌ندرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى عێراق ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كانى قبول مه‌ركه‌زى و و (قبول المباشر) ى بۆ ئه‌مساڵى خوێندنى 2023 – 2024 راگه‌یاند و ئاشكراشی ده‌كات كه زیاتر له 620 هه‌زار خوێندكار به‌شدارى تاقیكردنه‌وه‌كانى ئه‌و قبوله‌یان كردووه.
نه‌عیم عه‌بودى، وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى عێراق، ئاشكراى كرد كه 620 هه‌زار 724 خوێندكار به‌شداریان له تاقیكردنه‌وه‌ى به‌شه جیاجیاكاندا كردووه و له ژماره‌یه‌شدا 314 هه‌زار و 539 خوێندكار سه‌ركه‌وتوو بوون.
به‌شی زانستى 176 هه‌زار و 977 خوێندكار و به‌شی پراكتیكى 36 هه‌زار و 751 خوێندكار و ئه‌ده‌بی 99 هه‌زار و 628 خوێندكار و به‌شی هونه‌ریش هه‌زار و 183 خوێندكار سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێناوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له باره‌ى بڕیارى ره‌زامه‌ندى راسته‌وخۆ (قبول المباشر) كه زیاتر كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌گرێته‌وه، 306 كورسی بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدانى حه‌شدى شه‌عبی و دوو هه‌زار و 881 كورسی بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدانى ده‌ستى رژێمى به‌عس و پێنج هه‌زار و 358 كورسیش بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدانى ده‌ستى تیرۆر به بڕیاری راسته‌وخو دابینكراون.
وه‌زیری خوێندنى باڵاى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه كرد، دواى سێ رۆژ له راگه‌یاندنى ئه‌و ئه‌نجامانه، ده‌رگاى سكاڵاكردن ده‌كرێته‌وه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه سكاڵاى له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان هه‌بێت.