گروپێک دەڵێن بنکەیەکی ئەمریکامان کردوەتە ئامانج

زەنگی ئاگادارکردنەوەی کونسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر لێیدا

964+

ژووری هەواڵ

زەنگی ئاگادارکردنەوەی کونسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر لێیدا و گروپێک کە ناویان لەخۆیان ناوە “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” کەمێک لەمەوبەر رایانگەیاند، بە دوو درۆن بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکایان لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کردووەتە ئامانج.

کەمێک پێش ئێستا چەند کەسێک لە عەینکاوە لە هەولێر بە 964یان وت گوێیان لە دەنگی زەنگی ئاگادارکردنەوەی کونسوڵخانەی ئەمریکی بووە، ئەم زەنگە لە کاتی بوونی مەترسی لێدەدرێت.

تائێستا 964 لە هیچ سەرچاوەیەکی ئەمنی هەولێرەوە ئەم زانیارییەی بۆ پشتڕاست نەکراوەتەوە.

لە فرۆکەخانەی هەولێر چی دەگوزەرێت؟

لە فرۆکەخانەی هەولێر چی دەگوزەرێت؟