ناوچەی گەشتیاری ژاڵەناو - وێنە: 964
599یان مۆڵەتیان هەیە
دەستەی گەشتوگوزار بەدوای کۆمپانیا گەشتیارییە بێمۆڵەتەکانەوەیە
964+
پێشەوا محەمەد
دەستەی گەشتوگوزار لە کۆکردنەوەی زانیاریدایە سەبارەت بەو کۆمپانیایانەی مۆڵەتیان نییە و دەڵێت، رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرنەبەر.
لە سەرەتادا دەیانەوێت بزانن چەند کۆمپانیای گەشتیاری هەن، کە بە ئۆنلاین کار دەکەن و شوێنیان دیار نییە و مۆڵەتیشیان نییە، دواتر وایان لێدەکەن یان خۆیان تۆمار بکەن یاخود نابێت کار بکەن.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە 964ـی وت، ئەوان سەرەتا ئامارێک لە کۆمپانیا ئۆنلاین و بێمۆڵەتەکان دروست دەکەن و پاشان رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگرنەبەر.
وتیشی، “گەشتیار هەیە گلەیی لەو کۆمپانیایانە هەیە و لەبەرئەوەی شوێن و مۆڵەتیان نییە نازاندرێت چۆن سکاڵایان لەسەر تۆمار بکرێت.”
لە هەرێمی کوردستان 599 کۆمپانیا و نووسینگە و بریکاری گەشتیاری مۆڵەتپێدراو بوونیان هەیە.