ئاماری مانگێکە

لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی نزیکەی هەزار حاڵەتی سکچوون و رشانەوە تۆمارکراون

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی نزیکەی هەزار حاڵەتی سكچون و رشانەوە و وشكبوونەوە تۆمارکراون، ئەمە بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەڕایەتی تەندروستی سلێمانی.

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماری مانگی رابردووی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی بڵاوکردەوە، و بەپێی ئەو ئامارە لە مانگی ئەیلولدا 965 حاڵەتی سكچوون و رشانەوە و وشكبوونەوە لەو نەخۆشخانەیە تۆمارکراون.

لە رێکەوتی 1.9.2023 تاوەکو 30.9.2023 لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێركاری 15 هەزار و 950 منداڵی نەخۆش لە هەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و دوو هەزار و 553 منداڵیش خەوێندراون.

نەخۆشخانەیەکی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 250 منداڵ توشی سکچ...

نەخۆشخانەیەکی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 250 منداڵ توشی سکچون و رشانەوە دەبن

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر لەو مانگەدا 443 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە، 234 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 331 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 250 منداڵ لە بەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون و 186 منداڵیش لە بەشی نەبەكام داخڵكراون.