ئەردەلان بەکر.. ئەو خەونەی هاتوو تێپەڕی

964+

ژوری هەواڵ

چواردە ساڵ پێش ئێستا ئەردۆ جێی هێشتین، ئەو هونەرمەندە بەناوبانگەی کورد کە هەوادارەکانی لە ئەردەلان بەکرەوە، بۆ خۆشەویستی پێیان دەوت ئەردۆ.

ئەو منداڵێکی زیرەک و وەرزشوانێکی باش بوو، کاتێک لەیاریکردن لەگەڵ منداڵانی گەڕەک تەواو دەبوو لە بەردەم بەلوعەی گەڕەک بەدەم ماندوو حەسانەوە ئاهێکی قوڵی هەڵدەکێشا و حەیرانی بۆ منداڵانی قەرات و تەعجیل و سێتاقان دەوت

ئەردۆ لە بنەماڵەیەکی هەژار بوو، بە دوو خێزان لە خانوویەک دەژیان بەڵام خاوەنی دڵێکی دەوڵەمەند و خانەوادەیەکی کوردپەروەر بوو.

ئەدەلان چیرۆکێکی دوورو درێژی هەیە هەر لەو کاتەوەی دەنگە زوڵاڵەکەی دەردەکەوێت تا ئەوەی دەبێتە پێشمەرگەو ئینجا زۆر هەورازو نشێو دەبینێت و لە لوتکەدا ماڵئاوایی دەکات.

ئەم بەرهەمەی 964 وردو درشتی ژیانی ئەردەلان بەکر باس دەکات، بەو نهێنییانەشەوە کە نەزانراون.