کامێرای سەر ترافیک لایتەکانی پیرمام دەست بەئیش دەکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
لە رۆژی یەکشەممەوە کامێرای سەر ترافیک لایتەکان لە پیرمام کارا دەبێت، هەر شۆفێرێک لە گڵۆپی سور بدات سزای بۆ هەژمار دەکرێت.
هاتوچۆی هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا دەیەوێت شۆفێرانی ئەو قەزایە هۆشیار بکاتەوە، لە چالاکبوونی کامێراکانی سەر ترافیک لایتەکان، کە لە زۆرێک لە رێگا سەرەکی و شەقامەکانی ناو قەزاکە دانراون.
هاتوچۆ ئەوەشی وتووە، کامێراکان تۆماری هەریەک لە سەرپێچیەکانی، (لێدان لەگڵۆپی سوری ترافیک، بەزاندنی هێڵی ستۆپ لاین وگرتنی شوێنی پەڕینەوەی پیادەکان، گرتنی دەستەڕاستی ترافیک لایت، تیژڕۆیی و دەرچوون لە خێرایی شەقام لەکاتی گڵۆپی سەوز) دەکات.
داواشیکردووە، بۆ پاراستنی خۆیان و سەروو ماڵیان پابەندی یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ بن، هەروەک ئەو بەڕێوبەرایەتییە وتویەتی، “ئامانجیان پاراستنی ئەوانە”.