لیژنەکانی قایمقامیەت دوکان و چێشتخانەکانیان پشکنی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
سۆران
كه‌لوپه‌لی ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له سۆران ده‌ست به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌لوپه‌ل و خواردنی به‌سه‌رچوودا گیرا و پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان كرا.
لیژنەی ئابووری له قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران بڵاوی كردووەتەوە، لیژنەی ئابووری سەردانی دوكان، نانەواخانە، مریشكفرۆش و ماركێتەكانی گـوندی باپـشتیانیان كرد، لەئەنجامدا دەست بەسەر كۆمەلێك كەلوپەلی نەشیاو و ماوە بەسەرچوودا گیرا”.
ئاماژەشیان بەوە كردووه، خاوەن پیشەكان پسوڵەی ئاگاداركردنەوەیان بۆ كرا، سەردانی لیژنەی ئابووری بكەن، بۆ وەرگرتنی رێكاری یاسایی و دەرهێنانی مۆڵەت و كارتی تەندروستی، هەروەها رێنمایی بە خاوەن چێشتخانە، مریشكفرۆشەكان، نانەواخانه، دوكانداران و پیشەوەران دراوه ئاگادار خواردن و كه‌لوپه‌لی ماوهبهسهرچووبن.