ئایا تاقیکردنەوەی دەبێت؟

زمانی فەرەنسی لە هەرێم دەبێتە وانەی خوێندن

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بڕیاردراوە وانەیەکی تایبەت بە زمانی فەرەنسی لە شەش قوتابخانەی حکومی سنووری پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک، بخوێندرێت.

زمانی فەرەنسی وەک وانەیەکی زێدەکی و تاقیکاری هەفتانە دوو جار لەو شەش قوتابخانەیە دەخوێندرێت و مامۆستای تایبەتی بۆ دابیندەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 3.10.2023، دانا محەمەد، سەرپەرشتی خوێندنی زمانە بیانییەکان لە وەزارەتی پەروەردە بە 964ـی راگەیاند، وانەی زمانی فەرەنسی تاقیکردنەوەی نابێت و لە کۆتایی ساڵدا قوتابی بڕوانامەیەکی پێدەدرێت کە دەتوانێت بۆ سیڤی و وەرگرتنی مافی نیشتەجێبوون بەکاری بهێنێت.

ئەمساڵ شەترەنج دەبێتە مەنهەجی قوتابخانەکان

ئەمساڵ شەترەنج دەبێتە مەنهەجی قوتابخانەکان

لە هەر پارێزگایەک دوو قوتابخانەی قۆناغەکانی حەوت و 10 دەستنیشاندەکرێن بۆ ئەوەی ئەو وانەیەیان تێدا بوترێتەوە، ئەو مامۆستایانەی وانەوتنەوەکەیان پێدەسپێردرێت لەلایەن پەیمانگای رۆشنبیری فەرەنسی تاقیدەکرێنەوە.

964 زانیویەتی لە ساڵی رابردوو لە سنوری هەولێر چەند قوتابخانەیەک وەک تێست، زمانی فەرەنسی بۆ بەشە وانەکانیان زیادکرابوو.