لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر
چارەسەری بارودۆخی ژنێکی بێلانە دەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد
ماوەی دوو رۆژ بوو ژنێک لە شاری هەولێرەوە رووی لە قەزای بازیان کردبوو و بە تەنیا دەمایەوە، بەڵام چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی سبەینێ دەینێرێتەوە هەولێر.
ئەو ژنە شەوان لە دوکانێک لە ناوبازاڕی بازیان دەمایەوە و چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 30.9.2023 گواستوویانەتەوە خانەی بەساڵاچوانی سلێمانی.
ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە 964ـی وت، “ئەو ژنە حاڵەتی دەرونی باش نییە و براکانیشی دەرگایان لەسەر داخستووە، هەر فرسەتێکی هێناوە و هاتووە بۆ قەزای بازیان”.
وتیشی، “هەموو کارێکمان بۆ کردووە و سبەی یەکشەممە ئاراستەی چاودێریی کۆمەڵایەتی هەولێری دەکەینەوە تا لەوێوە چی پێویست بێت بۆی بکرێت”.