بەرەو تورکیا بەڕێ کەوتوون

موای تای عێراق بە پاڵەوانێکی کوردەوە بەشداری کێبڕکێی جیهانی دەکات

964+
یادگار محەمەد – سلێمانی

لاوانی هەڵبژاردەی موای تای عێراق بە پاڵەوانێکی کوردەوە، لە وڵاتی تورکیا بەشداری پاڵەوانیەتی جیهان دەکات.

ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی هەڵبژاردەکە بەرەو وڵاتی تورکیا کەوتنەڕێ بەمەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی جیهان بۆ موای تای.

ئیبراهیم محەمەد کە لە کێشی 48 کیلۆگرامیدا پاڵەوانی عەرەب بوو، تاکە پاریزانی کوردە لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەدا لە کۆی 23 یاریزان.

سیروان مینە ئەندامی فیدراسیۆنی موای تای عێراق بە 964ـی وت، ئەم پاڵەوانیەتیە یەکێکە لە بەهێزترین پاڵەوانیەتیەکان لەسەر ئاستی جیهان کە بۆ لاوان بەڕێوەدەچێت، هەربۆیە یاریزانێک ئاستی بەرز نەبێت ناتوانێت بەشداری بکات.

بە قسەی سیروان، ئیبراهیم کە یاریزانی یانەی جەلەولایە سەرەڕای قورسی ئەرکەکەی چاوەڕێی ئەنجامی گەورەی لێدەکرێت.

بڕیارە لە رۆژانی 1 تا 8ـی مانگی 10 ، لە شاری ئەنتاڵیای ووڵاتی تورکیا، بەبەشداری 100 وڵات، پاڵەوانیەتی لاوانی جیهان بۆ یاری موای تای بەرێوەبچێت.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین

عێراق پلەی یەکەمی پاڵەوانیەتیی موای تای عەرەبی بەدەست...

عێراق پلەی یەکەمی پاڵەوانیەتیی موای تای عەرەبی بەدەستهێنا