گەنجێک خنکا؛ هەینی بێ رووداوی خنکان تێناپەڕێت

964+
زەید کۆچەر

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە ئاوی قەزای خەباتدا کوڕێکی گەنجی 22 ساڵ خنکا و پاش کاتژمێرێک گەڕان تەرمەکەی دۆزرایەوە.

رائید ئامانج بەرپرسی غەواسەکانی قەزای خەبات بە 964ـی وت، گەنجەکە دانیشتووی کەمپی گەویلانە و بە ئەسڵ خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، پیشەی کاسب بووە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەوە 13 کەس لەو ئاوەی خەباتدا بخنکێن.

لە تەواوی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ سەرو 80 کەس لەناو ئاودا خنکاون و زۆربەشیان لە رۆژی هەینیدا بوون.

ئەمساڵ 80 کەس خنکاون و پارێزگای هەولێریش یەکەمە

ئەمساڵ 80 کەس خنکاون و پارێزگای هەولێریش یەکەمە