چوار حاڵەتی نوێ

تای خوێنبەربوون واز لە کەرکوک ناهێنێت

964+
كاروان ساڵحی – كەركوک

چوار حاڵەتی نوێی توشبوون بە پەتای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکراون کە توشبووەکان خەڵکی مەفرەق شوانن.

ئەو توشبووانە سێ ژن و پیاوێکن، دوێنێ چوارشەممە لە تاقیگەی سەر بە فەرمانگەی گشتی تەندروستی کەرکوک پشکنینیان بۆ کراوە.

سەرچاوەیەكی پزیشكی لە تەندروستی كەركوك بە 964ـی وت، چەند رۆژێك بەر لە ئێستا چەند كەسێك سەردانی نەخۆشخانەی ئازادیان كرد بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، دوای پشكنین و وەرگرتنی خوێن رەوانەی تاقیگەی گشتی كرا، ئەنجامەکان دەرکەوتووە کە توشبووی نەخۆشییەکەن.

توشبووەکان کوڕێکی 25 ساڵە لەگەڵ سێ ژنی 23، 60، 80 ساڵان.

964 ئاگادارە کە فەرمانگەی تەندروستی سەرجەم شارەکانی عێراق ئاگادارکراونەتەوە ئاماری تای خوێنبەربوون بڵاونەکەنەوە.

لەو چەند مانگەی رابردوودا، دەیان حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە کەرکوک و عێراق و شارەکانی هەرێمی کوردستانیش تۆمارکراون.

بەگوێرەی زانستی پزیشکی، تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکە بەهۆی ڤایرۆسەوە لەناو ئاژەڵاندا بڵاودەبێتەوە و لە رێگەی ئەوانەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە.

چۆن مرۆڤ تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەبێت؟

چۆن مرۆڤ تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەبێت؟