شارەوانیی سلێمانی دەوامی کردە هەفتەی سێ رۆژ
964+
دیلان محەمەد جەزا
لە شارەوانیی سلێمانی بۆ هەر فەرمانبەرێک جگە لە رۆژانی هەینی و شەممە دوو رۆژی دیکە ئۆف دانراوە، بەپێی پێویست و گونجاندن دەتوانن فەرمانبەران وەریبگرن.
زانیار جەبار لە نووسینگەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی 964ی وت، بە هۆی باری دارایی کارمەندانی شارەوانی سلێمانییەوە، سەرۆکی شارەوانی بڕیاریداوە هەر کارمەندێک دوو رۆژ ئۆفی پێبدرێت.
وتیشی، بە پێی بەشەکان و کاروباریان، ئەو ئۆفە دەگۆڕێت، بەڵام دۆخی موچە لەبەرچاو گیراوە و هاوکاری فەرمانبەران دەکرێت.
لە بارەی ئەو نامەیەی بڵاوبووەتەوە باسی لەوەکرد، ئاگاداری ئەو نامەیە نین و نازانن چییە و چۆن بڵاوبووەتەوە، بەڵام سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوکاری سەرجەم فەرمانبەران دەکات.
ئهمڕۆ نامهیهك به ناوی بهڕێوهبهری كارگێڕیی سهرۆكایهتیی شارهوانیی سلێمانی بڵاوكرایهوه، كه گوایه فهرمانبهرانی گرێبهست تهنیا یهك رۆژ وهك ئۆف هاوكاری دهكرێن، فهرمانبهرانی ههمیشهییش ئۆفیان پێنادرێت.
کاروبارەکانی شارەوانیی سلێمانی راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیان و ئیشوکاری هاوڵاتیانەوە هەیە، ئەگەر لە کار بوەستن ئاستەنەگ بۆهاوڵاتیان دروست دەبێت.
کارمەندانی تەندروستیی 161 بنکە لە سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتیان دەستپێکرد
پێداچوونەوە: توانا نەقی