کەشناسێک: باشووری کوردستان دوورە لە بوومەلەرزەی وێرانکەر

964+
ئەحمەد مستەفا

کاتژمێر 9:46 خولەکی بەیانی ئەمرۆ، پێنجەم بوومەلەرزە بە گوڕی 3.2 پلە روویدایەوە، کەشناسێک دەڵێت، “هێڵی روودانی بوومەلەرزە لە باشووری کوردستانەوە دوورە و لە خراپترین حاڵەتی روودانی بوومەلەرزە لە 6.0 پلە کەمتر روودەدات”.

سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی ئەمرۆ دووشەممە بە 964ی وت، “رۆژی هەینی رابردوو، لە ئەنجامی وزەی گڕکانەکان و وزەی کۆبۆوە، جوڵە لە پڵێتی عەرەبی لە ئێوارەی رۆژی هەینی دروستبووە، بەهۆیەوە پێشبینی ژمارەیەک بوومەلەرزە کران”.

ئەو کەشناسە پێی وایە، بەهۆکاری ئەوەی رووبەری جوگرافی باشووری کورستان دوورە لە هێڵەکانی بوومەلەرزە ئەگەری روودانی بوومەلەرزەی وێرانکەر لە هەرێمی کوردستان دوورە، بەڵکو وتی، “ناوچە سنورییەکانی عێراق لەگەڵ ئێران بۆ باشوور و رۆژئاوای ئێران لەژێر مەترسی روودانی بوومەلەرزی وێرانکەردان”.

ئەو شارەزایەی کەشناسی پێی وایە، پاشلەرزەکانی کاریگەری جوڵەی پلێتی عەرەبی بەردەوامی دەبێت، دەشڵێت، “رەنگە بە پلەکانی چوار بۆ پێنج پلەی رێختەر شاهێدی بوومەلەرزەی نوێ ببین، بەڵام ئەم بوومەلەرزەنە وێرانکەر نابن”.

لە دوێنێ شەوەوە چەندین بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان ت...

لە دوێنێ شەوەوە چەندین بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە