لە بەردەڕەش

شایەتحاڵێک لە بەردەڕەش: تا ئێمە گەیشتین منداڵەکە سووتابوو

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لەیەکێک لە خیوەتەکانی کەمپێکی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان لە بەردەڕەش کەوتەوە و منداڵێک کە تەمەنی ساڵ و نیوێکە سووتا و گیانی لەدەستدا.

پەیامنێری 964 لە شایەتحاڵێکی نزیکی رووداوەکە زانیاری وەرگرتووە.