نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ - وێنە: تەندروستیی سلێمانی
لە سلێمانی لە هەر رۆژێکدا زیاتر لە 15 کەس بووژانەوەی دڵی بۆ کراوە
964+
پێشەوا محەمەد
بە پێی ئامارێکی تەندروستی سلێمانی، مانگی رابردوو 459 بووژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ ئەنجام دراوە، واتا رۆژانە 15 کەس زیاتر دەکات.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەمڕۆ هەینی بڵاوی کردووەتەوە، هەزار و 769 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی دڵیان كردووە و 704یان داخڵ کراون.
بە پێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا 44 نەشتەرگەری دڵ و 390 قەستەرە و 191 باڵۆن و 10 پەیس مەیكەر ئەنجام دراون.
هاوکات 23 پشكنینی سیتی سكان و 383 ئیكۆ و 361 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە و 126 چارەسەری سروشتی كراوە و 170 تیشك گیراوە.