سەدان کیلۆ مادەی هۆشبەر لە هەولێر سووتێندران
964+
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە دەرەوەی شاری هەولێر 270 کیلۆ و 287 گرام مادەی هۆشبەری سووتاند و لەناو برد.
مادەکان پێکهاتوون لە کریستاڵ، هێرۆین، تلیاک، حەشیش، مادەی گیایی، مەریوانا و جامایکا زیاتر لە 147 هەزار پارچە حەب و شەش هەزار و 555 دانە دەرزی و شروبی بێهۆشکەری ماوەبەسەرچوو لە ناو بران و سووتێندران.
مەحمەد حەمید ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان بە 964ـی وت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 31ـی تەمموز 276 بازرگان و 485 بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
وتیشی، 600 پەڕاو کراوەتەوە قۆناغەکانی لێکۆلینەوەی تەواو بووە و رەوانەی دادگاکانی تاوان و کەتن کراون، بەڵام تا ئێستا کێشەکان یەکلایی نەبوونەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، لە ماوەی ئەمساڵدا 400 چەرخ و 386 تەرازووی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و شەش هەزار 632 ئامێری پای کە بۆ کێشانی مادەی هۆشبەر بەکاردێت دەستی بەسەردا گرتووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی