کارەبای 72 گونده‌كه‌ى كانی ماسێ چاككرایه‌وه
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
بەهۆی لە کارکەوتنی هێڵی سەرەکی کارەبای ناحیەی کانی ماسێ کارەبای 72 گوند پچڕابوو، به‌ڵام تیمه‌كان توانیان ئه‌و كاره‌بایه چاكبكه‌نه‌وه.
هێڵی سەرەکی 33kvـی وێستگەیی کانی ماسێ 33/11kv لە چیای گابنێرکی لە شەش شوێنی گرنگدا پچڕابوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، له نزیكى سنووره‌كانى چیاى گابنێركی، زۆرجاران به‌هۆى بۆردومانه‌كانى فرۆكه جه‌نگیه‌كانى توركیاوه هێڵكه‌كانى كاره‌با پچڕاون.
ئارام جەلال، بەرێوەبەری کارەبای ئامێدی بە 964ی وت، هه‌رچه‌نده هۆكار پچڕان و له‌كار كه‌وتنى كاره‌باى ئه‌و سنووره‌ى باس نه‌كرد، به‌ڵام وتى “هەندێک لە وایەرەکانی هێڵی سەرەکی وێستگەکە لە کارکەوتبوون و پێویستیان بە چاککردنەوە هەبوو پێش ئەوەی زستان دەستپێبکات”.
وتیشی “دوێنێ نزیکه‌ی شەش کاتژمێر کارەکە لەلایەن تیمی چاككردنه‌وه‌ى كاره‌باى کانی ماسێ بە هاوکاری تیمێكی كاره‌باى دهۆک ئەنجامدراوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد به‌هۆى پچڕانى كاره‌باكه‌وه ، 72 گوندى ئه‌و سنووره له كاره‌با بێبه‌ش بوبوون.
بەقسەی ئەو بەرێوەبەرە، چیای گابنێرکی شوێنێکی مەترسیدار بوو، له‌كاتى چاككردنه‌وه‌ى كاره‌باكه توانرا له‌لایه‌ن تیمه تایبه‌ته‌كان ئه‌ندازیارى مینه‌وه سێ TNT له‌ناوببرێن. ئینجا توانیویانه بگه‌نه شوێنى كاره‌با پچڕاوه‌كان.
ناحیەی کانی ماسێ سەر بە قەزای ئامێدییه لە سنوورى پارێزگای دهۆک .
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن