پێشانگایەکی تایبەت بە دەرچوانی 12ـەی ئامادەیی دەکرێتەوە

964+

دیلان محەمەد

لە سلێمانی پێشانگایەکی تایبەت بە دەرچوانی 12ـی ئامادەیی بە بەشداری چەندان زانکۆ و پەیمانگا و ناوەندی پەروەردەیی دەکرێتەوە.

پێشەنگاکە رۆژانی 7 و 8 و 9ـی ئەم مانگە لە سلێمانی بەردەوام دەبێت و سەرجەم دەرچوانی 12ـی ئامادەیی دەتوانن بەشداربن بێ بەرامبەر لە پێشانگاکەدا.

ئەڤین قادر سەرپەرشتیاری پێشانگای نێکست ستێپ بە 964ـی وت، زیاتر لە 20 زانکۆ و پەیمانگا بەشدارن، خوێندکارانی 12ـی ئامادەیی دەتوانن سوود لە ئەزموونی ئەوان وەربگرن و بزانن چی بەشێک هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی چوار ساڵی خوێندنیان پسۆری تیادا وەربگرن.

وتیشی، لە پێشانگاکەدا چەندان وۆرکشۆپ و سیمنار و پانێڵ بەڕێوە دەچێت و چالاکی جۆراوجۆری تری تیادا دەکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی