فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بە مێرمنداڵ شوێنەکەی پێداخست

964+

توانا نەقی

بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بە مێرمنداڵ دوکانێک لە سلێمانی داخراو غەرامەیەکی زۆر کرا.

قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی و ڤایپ بە منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ دوکانێکیان داخستووە و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی کراوەتەوە.

بە یاسا رێگری لە فرۆشتنی جگەرە، جگەرەی ئەلیکترۆنی و خواردنەوە کحولییەکان بە مێرمنداڵ و خوار تەمەن 18 ساڵ کراوە.

رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ـی وت، نابێت کافتریاکان، هۆڵەکانی بلیارد، نێرگەلەخانەکان و شوێنی خواردنەوە کحولییەکان بەهیچ شێوەیەک رێگە بە منداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ بدەن نزیکیان ببنەوە.

وتیشی، ئەو شوێنەی کە سزادراوە بە داخستنی دوکانەکەیی و غەرامەکردنی کە لە 500 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تا دوو ملیۆن دینار