گەشتی هەواڵەکان

هۆکاری کۆلێراکەی سلێمانی ئاشکرا بوو

+964

ژووری هەواڵ

کوڕە منداڵێکی هەشت ساڵ دوو رۆژە لە ئاوی گۆپتەپەدا خنکاوە و تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە، باوکی منداڵەکەش داوا لە خەڵکی سنورەکە دەکات سبەی هەینی بچن بەدەمیانەوە.

بەڕێوەبەری مەرزی مونزریە لە خانەقین دەڵێت، رۆژانە لیژنەکانی پشکنین، مادەی هۆشبەر لەناو ئەو زیارەتکارانەدا دەگرن کە دەیانەوێت بێنە ناو خاکی عێراقەوە.

بە سۆراغی 964، بەشێک لەو بتڵانەی ئاگرکوژێنەوە کە شۆفێران بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکانیان دەیکڕن کوالێتیان خراپە و لە شوێنی لەحیمەکانیانەوە لێیان دەچێت.

لە ئیدارەی راپەڕین هەر تاوەرێکی کۆمپانیاکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت مەرجی یاسایی و ژینگەیی تێدا نەبێت لە لایەن فەرمانگەی ژینگەوە لادەبرێت و ئەوانەی مۆڵەتیشیان نییە دەبێت مۆڵەت دەربهێنن.

لە سلێمانی چەند حاڵەتێکی توشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا بڵاوبووەتەوە و پسپۆڕێکی خۆراکیش دەڵێت، سەوزەی ناوچەی تانجەرۆ یەکێکە لە هۆکارەکان چونکە بە ئاوی قورس ئاو دەدرێت.