تەرمی هاوڵاتییەک لە کەرکوک لە بەردەم ماڵێک دۆزرایەوە
964+
کاروان ساڵحی ، کەرکوک
تەرمی هاوڵاتییەک لە گەڕەکی کوردستان له كهركوك لە بەردەم ماڵێکدا دۆزرایەوە، هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی 964 لە دەزگا ئەمنییهکانی كهركوك دهستی كهوتووه، ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن 45 ساڵان، لە بەردەم ماڵێک دۆزراوهتهوه، كه دەنگۆی ئهوه ههیه پێشتر خنکێندرابێت و لە سەربانی ماڵێکەوە فڕێدرابێته خوارەوە.
سەرچاوەیەکی تایەت لە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانی کەرکوک بە 964ی وت، “لە گەڕەکی کوردستان “فەیلەقی کۆن”، تەرمی هاوڵاتییەک لە بەردەم ماڵێکدا دۆزرایەوە، بە پێی زانیارییە سەرەتاییهکان دەرکەوتووە پێشتر هاوڵاتییەكه خنکێندراوە و دواتر لە سەربانەوە فڕێدراوەتە خوارە”.
وتیشی، “هاوڵاتییهكه خەڵکی پارێزگای بابلە، لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، بهڵام تا ئێستا هۆکاری كوشتنهكه ئاشکرا نەبووە، تەرمەکەشی بە مەبەستی توێکاری رهوانهی پزیشکی دادی کراوە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا