لە شەو و رۆژێکدا بووەتە 13 بریندار

رووداوێکی هاوتوچۆ لە هەریر شەش برینداری لێکەوتەوە

964+

ئاسۆ وەرتی – سۆران

ئێوارەی ئەمڕۆ لە دەشتی هەریر، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان مینی پاسێک و ئۆتۆمبێڵێکی دیکە روویدا و بەهۆیەوە شەش کەس بریندار بوون.

محەمەد ئامۆکەیی بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی هەریر بە 964ـی وت، “کاتژمێر 6:00ی ئێوارە، شەش کەس بە برینداری گەیەندارنە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی هەریر کە لە رووداوێکی هاتووچۆدا برینداربوون، بریندارەکان لە تەمەنی جیاواز بوون، چارەسەری سەرەتاییان بۆ کراوە، بەڵام برینی یەکێکیان سەختە و رەوانەی هەولێر دەکرێت”.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی هەریر دەڵێت، “لە 24 کاتژمێری رابردوودا، بەم رووداوەوە، 13 کەس لە سنووری قەزای هەریر بە رووداوی هاتوچۆ برینداربوونە”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی