په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی خانه‌قین هه‌لی كاری راگه‌یاند

964+
هێرۆ مه‌ولودی

پەیمانگای هونەره‌جوانەکانی خانەقین، پێویستی بە پسپۆری تایبەت له‌ چه‌ند بوارێكی جیاوازی خوێندن هه‌یه‌ بۆ ئه‌مساڵ.

پەیمانگای هونەرەجوانەکانی خانەقین ئاگادارییەکی بۆ دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست بڵاوکرده‌وه‌، كه‌ ناوی چه‌ند پسپۆرییه‌كی نوسیووە بۆ ئەمساڵی خوێندن.
پسپۆڕییه‌كان بریتیین له‌

مامۆستا بۆ زمانی کوردی
مامۆستا بۆ زمانی عەرەبی
كارمه‌ند بۆ بەشی کارگێڕی.

هەر لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، هەڵگرانی بڕوانامه‌ی بەکالۆریۆس، ئەوانەی حەز بە دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست دەکەن بۆ ئه‌م بوارانه‌، رۆژی چوارشەممە 31.8 کاتژمێر 9 تا 11ی بەیانی سەردانی بینای پەیمانگا بکەن و سی ڤییەکانی خۆیان پێشکەش بکەن.