دیمەنی باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی _ وێنە: 964
تەندروستی سلێمانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا روونکردنەوەیدا
964+
فەهمی نەبی
چەند رۆژێکە هەواڵی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لە سلێمانی هەیە، بۆ ساغکردنەوەی راستی و دروستی ئەم بابەتە، 964 پەیوەندی بە راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی کرد، ئەوان دەڵێن، “تەنیا رێنماییمان بڵاوکردووەتەوە”.
سامان شێخ لەتیف بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی بە 964ی وت، “ئەگەر نەخۆشی کۆلێرا بڵاوببێتەوە پێش هەمووان ئێمە رایدەگەیەنین، ئێمە تەنیا رێنمایی خۆپاراستنمان بڵاوکردەوە، کەچی وا بڵاوکرایەوە کە نەخۆشییەکە زۆر بووە”.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، “هەموو سەرەتای هاوینێک و سەرەتای پایزێک خۆمان ئامادە دەکەین بۆ کۆلێرا رێنمایی بڵاودەکەینەوە”.
سەبارەت بە ژمارەی تۆمارکراوی حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوە کە نیشانە باوەکانی نەخۆشییەکەن، سامان شێخ لەتیف دەڵێت، لەم ساڵدا ئەم مانگە لە مانگی پێشوو کەمتر حاڵەتی سکچوون و رشانەوە تۆمارکراوە، تەنانەت بەراورد بە ساڵی رابردووش کەمترە.
نەخۆشی کۆلێرا لەڕێگەی بەکتریای Vibrio- cholera دەچێتە ناو گەدە و ریخۆڵەی مرۆڤ و دووچاری سکچوون و رشانەوەی دەکات.