بەڕێوەبەری گشتی وەرزش بۆ 964
“سەرجەم خولەکانی کوردستان دەستپێدەکەنەوە”
964+
هێژا خەسرەو ـ هەولێر
بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی کوردستان بۆ 964 ئەوەی راگەیاند، لەماوەیەکی نزیکدا کاتی دەستێکردنەوەی سەرجەم خولەکانی کوردستان رادەگەیەنرێت.
سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەت ئەمڕۆ هەینی بە 964ی راگەیاند، “ئەو بڕە پارەیەی پێویستە بۆ بەڕێوەچوونی خولەکانی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی دراوە، لەگەڵ وەرگرتنی بڕە پارەکە کاتی بەڕێوەچوونی خولەکانی کوردستان رادەگەیەنرێت”.
بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی کوردستان ئەوەش دەڵێت، “زیاتر لە 588 ملیۆن دینار بۆ سەرجەم خولەکانی کوردستان بڕیاری خەرجکردنی لەسەر دراوە، تەنیا بۆ لاوان و تازەپێگەیشتووان بڕی 270 ملیۆن دینار بڕیاری خەرجکردنی دراوە، ئێستا تەنیا ئەوە ماوە پارەکە وەربگرین و بڕیار لە بەڕێوەچوون و وادەی دەستپێکردنەوەی سەرجەم خولەکان بدرێت”.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی