بۆری ئاوی دوکان – سلێمانی شكا و دەیان گەڕەک بێئاو دەبن

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لەسەر رێگەی سەرەکی دوکان – سلێمانی بۆرییەکی ئاو شکاوە و بەوهۆیەوە دەیان گەڕەک بێئاو دەبن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.8.2023، ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاوی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بەهۆی شکانی هێڵی یەکی ئاوی دوکان – سلێمانی گەڕەکەکانی دەرەوەی شەقامی شەستی و گەڕەکی ڕاپەڕین بێئاو دەبن.

وتیشی، هۆکاری شکانەکەی تەنیا بەهۆی فشاری ئاوەوە بووە و لەئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەکەن.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاوی سلێمانی راشیگەیاند، بەهیواین لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا ئاو بگەیەنینەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە لەسەر ئەو هێڵەن.