لە گەشتی هەواڵەکانەوە

گەرما پشتی شکاو جەو خۆش دەبێت

+964

ژووری هەواڵ

ئەو دوو کچەی شەوی رابردوو کەسوکاریان لەسەر دیارنەمانیان پۆلیسیان ئاگادار کردەوە، ئەمڕۆ تەرمەکانیان لەناو رووباری خازر دەرهێنران.

لە کوردستان و عێراق، پلەکانی گەرما روویان لە دابەزینە، بەڵام ئەمجارەیان بەهۆی بەرزبوونەوەی خێرایی با لە 20 کیلۆمەترەوە بۆ 30 کیلۆمەتر، ئەگەری تۆز و خۆڵ دەکرێت لە ناوەڕاست و باشووری عێراق.

بەشێکی شەقامی 120 مەتری هەولێر بەهۆی ئەوەی رووناککەرەوەکانی کارناکات لەشەودا زۆر تاریکە و چاو جاو نابینێت، ئەو بەشەی شەقامەکە لە جادەی موسڵەوە دەست پێدەکات تا جادەی کەرکوک کە نزیکەی 10 کیلۆمەتر دەبێت.

ژماره‌یه‌ك بۆرى گه‌وره‌ به‌رێگاوه‌ن بۆ قه‌زاى ئاكرێ، ئاوى ئه‌و قه‌زایه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌و بۆریانه‌ بۆ ته‌واوكردنى پڕۆژه‌ ستراتیژیه‌كه‌ى ئاوه‌، كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ بۆ ئاكرێ و ده‌وروبه‌رى كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت، پڕۆژه‌ى ستراتیژى ئاوى ئاكرێ بودجه‌ی 116 ملیار دینارى بۆ ته‌رخان كراوه‌، تا ئێستا 65%ـى كاره‌كانى ته‌واوبووه‌.

چارەسەری سروشتی لە سلێمانی بەرناکەوێت و نەخؤشێکی زۆر روودەکەنە ئەو نەخۆشخانانەی چارەسەری سروشتی تیادا دەکرێت.