هەواڵ
تەرمی دوو کچ لە رووباری خازر دەرهێنران
964+
فەرمان سادق
ئەو دوو کچەی شەوی رابردوو کەسوکاریان لەسەر دیارنەمانیان پۆلیسیان ئاگادار کردەوە، ئەمڕۆ تەرمەکەیان لەناو رووباری خازر دەرهێنران.
کەسوکاری خەڵات شەعبان خەلیل 20 ساڵ، حەنان رەمەزان 23 ساڵ، لەسەر دیار نەمانی کچەکانیان شەوی رابردوو پۆلیسیان ئاگادار کردەوە.
کاتژمێر 3ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ماسیگرەکانی سەر رووباری خازر، تەرمی کچێکیان لە لێواری رووبارەکە بینیوە و بەرگری شارستانیان لێ ئاگادار کردووەتەوە.
ئەو دوو کچە، هاوڕێی یەکتر و قوتابین، خەڵکی گوندی خەلیلکانی سەر بە ناحیەی گردەسێنی سەر بە قەزای ئاکرێیە.
عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ـی وت، دوو کچ کە تەمەنیان لە دەوروبەری 20 و 23 ساڵی دایە، لە رووباری خازر خنکان و تەرمەکانیان دۆزرانەوە رەوانەی پزیشکی دادی ئاکرێ کراون.
دەشڵێت: لە شوێنی رووداوەکە مۆبایل و پێڵاوی دوو کچ هەبوون.