پەرلەمانی ئێران پرۆژەیاسایەکی نوێی بۆ کۆڵبەران دەرکرد
+964
هێرۆ مەولودی
پەرلەمانی لە دانیشتنی تایبەتی خۆی پرۆژەیاسایەکی تایبەت بە کۆڵبەران دەرکرد، کە هێنانی کەلوپەل لە سنوورەکان رێکدەخاتەوە.
لە پڕۆژەیاساکە گرنگی بە بازرگانی تایبەت دراوە و ئەو نوێنەرانەی دەنگیان بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاساکە داوە، دەڵێن، “پرۆژەیاساكە دۆخی گوزەرانی کۆڵبەران باشتر دەکات”.
لە پرۆژەیاساکەدا هاوردەکردن لە دەروازە سنورییەکان بە رێژەی دیاریکراو بۆ کۆڵبەران دانراوە و باجیش دەیانگرێتەوە .
ههروهها لە پرۆژەیاساکەدا، كه سێشهممه دهنگی لهسهر درا، وەزارەتی ناوخۆی ئێران، سوپای پاسداران و ئەرتەش ئەرکیان قورستر کراوە، کە بەرپرسیار دهبن بە کۆنتڕۆلکردنی توندتری سنوورەکان بۆ رێگری لە بەرهەمی قاچاخ.
ئەم پرۆژەیاسایە لە کاتێک دەنگی لە سەر دراوە، کە پێشتر پرۆژەیەک بۆ دۆخی کۆڵبەران لە پەرلەمانی ئێران هەبوو، بەڵام بە وتەی رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ لە ئێران، نەک کارئاسانی بۆ کۆڵبەران نەکردبوو، بەڵکو رێژەی کوژرانی کۆڵبەرانی لە چەند ساڵی رابردوو زیاتر کردبوو.