حه‌بیب: ئێستاش ده‌توانم له‌ هه‌موو كه‌سێك ببه‌مه‌وه‌

+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

حەبیب نورماگۆمێدۆڤ پاڵه‌وانی پێشووی هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌كان ده‌ركه‌وته‌وه‌ و تەحەدای هەمووانیش دەکات.

حەبیب نورماگۆمێدۆڤی رووسی، كه‌ به‌ شێوازی سه‌ر و پرچ و ریشی و ئاستی به‌هێزی ده‌ناسرێته‌وه‌، لە لێدوانێکدا کە ماڵپەڕی championat بڵاویکردووەتەوە، باسی لە لەشجوانی و ئامادەیی خۆی کردووە بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکە یاریی بكات.

حەبیب دەڵێت: پێم وایە ئێستاش دەتوانم لە هەر کەسێکی جیهان ببەمەوە، من پیر نیم، خەڵک لەبیریان دەچێت بۆچی وازم هێناوه‌.

پاڵەوانی پێشووی هونەره‌ جەنگییه‌ تێکەڵاوه‌كان، كه‌ به‌ UFC ناسراوه‌، ده‌ڵێت به‌هۆی كۆچی دوایی باوكم وازم هێنا، به‌ڵام ئێستاش ده‌توانم بجه‌نگم.

حه‌بیب سێ جار له‌ كێشی سووك بووه‌ پاڵه‌وان، به‌ڵام دیار نییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ركابه‌رییه‌كان یان نا.