شارەوانیی خانەقین کارمەندی دەوێت

+964

راژان باجەڵان – خانەقین

بە ناونیشانی کارگوزار و شۆفێر، شارەوانیی خانەقین پێویستی بە 50 کارمەندە.

ئەوانەی وەردەگیرێن موچەی مانگانەیان 250 هەزار دینار دەبێت.

عەلی ئەحمەد، بەرپرسی بەشی ژینگە و سەرپەرشتیاری کارگوزارەکانی پاککردنەوە لە شارەوانیی خانەقین سەر بە پارێزگای دیالە بە 964ـی راگەیاند، دامەزراندنەکە بەهۆی هاتنی گەشتیارانی ئێرانییەوە دەبێت بۆ عێراق و کارەکەش لە مەرزی مونزیرییە دەبێت بۆ ماوەی سێ مانگ.

وتیشی، “چەند رۆژێکە داوای ئەو ژمارە کارمەندەمان کردووە و تا ئێستا ئەو ژمارەیە نەهاتوون”.

ساڵی پار لە هەمان ئەم کاتانەدا شارەوانیی خانەقین ژمارەیەک کارمەندی بە کرێی رۆژانە بۆ ماوەی سێ مانگ دانا و پاش تەواوبوونی ماوەی دیاریکراو 15 کەسیان بە گرێبەست دامەزراند.

بە وتەی بەرپرسەکەی شارەوانی ئەمساڵ روون نییە هەمان ئەو دامەزراندنە دەکرێت یاخود نا.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد