ئاوەکە ژەهراوی بووە و چەندین ئاژەڵی کێوی مرداربوونەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

ژمارەیەک ئاژەڵ بەهۆی ژەهراویبوونەوە لە گوندی بێدیل لە ناحیەی ئەتروش مرداربوونەتەوە.

ئاژەڵە مرداوبووەکان لەلایەن مەفرەزەیەکی پێشمەرگەی ژینگە لە سەیرانگای گەلی بێدیل دۆزراونەتەوە.

موقەدەم رەمەزان سیاری بەرپرسی مەفرەزەکانی پێشمەرگەی ژینگەی دهۆک بە 964ـی وت، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە رووباری گوندی بێدیل ژەهراویکراوە ئەو ئاژەڵانەش لە ئاوەکەیان خواردووەتەوە بۆیە مرداربوونەتەوە.

وتیشی، ئەوەی بە چاوی خۆیان بینیویانە زیاتر لە 15 ئاژەڵی کێوی کە پێکهاتوون لە کەروێشک، گورگ، رێوی و ئاژەڵی تر مرداربوونەتەوە، لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامە و دەگەڕێن تا ئەو کەسەی ئەو کارەی کردووە دەستگیردەکەن.

پێداچووونەوە: توانا نەقی