گەشتیارێک لە ئاکرێ خنکا

964+
زەید کۆچەر – دهۆک

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەیرانگای گەلی زەنتا گەشتیارێک کە لە بەغداوە هاتبوو خنکا.

عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوبەری بەگری شارستانی ئاکرێ بە 964ی وت، رووداوەکە ئێوارەئ ئەمڕۆ بوو، کەسێکی تەمەن 40 ساڵ دانیشتووی شاری بەغداد، لەنێو ئاوی گەلی زەنتا خنکا و تەرمەکەی دەرهێنراوە و رەوانەی پزیشکی دادی ئاکری کراوە.

بەڕێوبەری بەگری شارستانی ئاکرێ ئەوەشی وت، گەنجەکە لەگەڵ خێزان و هاوڕێیەکانی بەمەبەستی گەشت هاتوون بۆ ناوچەکە، ویستویەتی مەلەوانی بکات، بەڵام لەپڕ نوقوم بووە و خنکاوە.

لەماوەی هەشت مانگی رابردوودا سەرووی 60 کەس لەهەر چوار پارێزگاکەی هەرێم خنکاون.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی