هاری كه‌ین پێشێلی یاساكانی بۆندسلیگای كرد

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

هاری کەین، ئەستێرەی نوێی یانەی بایرن میونشن لە یەکەم یاریدا له‌ خولی ئه‌ڵمانیا پێشێلی یاساكانی خوله‌كه‌ی كرد.

له‌ یه‌كه‌م یاریی بایرن میونشندا له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌ڵمانیا، یاریزانی نوێی یانه‌كه‌ هاری كه‌ینی ئینگلیزی به‌شداری كرد، گۆڵێكی تۆمار كرد و گۆڵێكیشی دروست كرد، كه‌ هه‌ینی رابردوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڤێرده‌ربرێمه‌ن بوو.

بەڵام رۆژنامە بێڵدی ئەڵمانی لە هەواڵێکی سەیردا ئاشكرای كردووه‌، هاری كه‌ین له‌ یارییه‌كه‌دا یاسایەکی خولەکەی پێشێل کردووە و ئەڵقەی هاوسەرگیری لە پەنجە کردووە لە کاتی یاریکردندا، كه‌ ئه‌مه‌ بەپێی یاسایەکی بۆندسلیگا لە کاتی یاریکردن لەبەرکردنی هەموو جۆرە خشڵ و کانزایەک قەدەغەیە، جا چ گوارە، ملوانکە یان ئەڵقەی هاوسەرگیری بێت، به‌ڵام له‌ ئینگلته‌را قه‌ده‌غه‌ نییه‌ و ئاساییه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت ناوبژیوان ئه‌لقه‌ی په‌نجه‌ی كه‌ینی بینیوه‌ و چاوپۆشی لێكردووه‌، چونكه‌ به‌ به‌سته‌رێك پێچاویه‌تی.