ژاپۆنییه‌كان روویان له‌ شوێنه‌وارى دهۆك كردووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ژاپۆنییه‌كان له‌ دهۆك، فه‌رمانبه‌رانى شوێنه‌وار له‌سه‌ر كارى به‌ڕێوه‌بردنى مۆزه‌خانه‌ راده‌هێنن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خولى جیاجیایان بۆ كردوونه‌ته‌وه‌.

ده‌یانه‌وێت فه‌رمانبه‌رانى شوێنه‌وارى دهۆك له‌روێكی زانستییه‌وه‌ كارى پاراستنى شوێنه‌واره‌كان فێربن.

د. بێکەس بریفکانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وار و كه‌له‌پوورى پارێزگاى دهۆك، بۆ 964 ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، هه‌ر وڵاتى ژاپۆن نیه‌ گرنگی به‌ بوارى شوێنه‌وارى دهۆك ده‌دات، به‌ڵكو وڵاتانى دیكه‌ش هه‌ن چونكه‌ ده‌ڵێت “ناوچه‌كه‌مان له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا گرنگی و تایبه‌تمه‌ندى خۆى بۆ بوارى شوێنه‌وار هه‌یه‌”.

باسی له‌وه‌شكرد، زۆبه‌ى وڵاتانى له‌رێگه‌ى باڵیۆزخانه‌كانیان له‌هه‌رێم گرنگی تایبه‌ت به‌ شوێنه‌وارى دهۆك ده‌ده‌ن.

وتیشی ”وڵاتى ژاپۆنیش له‌رێگه‌ى رێكخراوى جیكا ژماره‌یه‌ك خولى تایبه‌ت بۆ شاره‌زابوون له‌ بوارى به‌ڕێوه‌بردنى مۆزه‌خانه‌ و پاراستنى شوێنه‌واره‌كان، بۆ فه‌رمانبه‌رانیان كردووه‌ته‌وه‌”.

به‌قسه‌ى بێكه‌س بریفكانى، فه‌رمانبه‌رانیان سوودێكی زۆریان له‌و خوڵانه‌ى وڵاتان بینیوه‌.