سیستمێكی نوێی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با ده‌خرێته كار
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند سیستمێكی نوێی پێوه‌ری زیره‌ك بۆ كاره‌با ده‌خرێته كار.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ڵێت، “بۆ كارئاسانیی زیاتر و باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان لە سێکتەری کارەبا، سیستمی (Go live)ی پێوه‌ری زیره‌ك په‌یوه‌ست به كاروباری فرۆشتنی وزه و هاوبه‌شیكردن ده‌كه‌وێته كار”.
كامیل قه‌زار، بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با لەگەڵ هەر یەک لە به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی كاره‌بای سلێمانی، كاره‌بای راپه‌ڕین و نوێنه‌رانی لیژنه‌ی باڵای پێوه‌ری زیره‌ك سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی كرد و له نزیكه‌وه ئاگاداری وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی سیستمەکە و راهێنانی ستاف و دابینکردنی پێداویستییەکانی بوو.
وه‌زاره‌تی كاره‌با باسی ئه‌وه ده‌كات، بڕیارە له یەکەم هەنگاودا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای رۆژهەڵاتی سلێمانی جێبه‌جێ بكرێت.
وه‌زاره‌تی كاره‌بای كوردستان به‌كارخستنی به پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی كاره‌با
ئه‌مه له كاتێكدایه له ساڵی 2019 وه‌زاره‌تی كاره‌با سیستمی پێوه‌ری زیره‌كی بۆ دابه‌شكردنی كاره‌با خسته‌كار، كه بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی کارەبا، تا ئێستا ملیۆنێك و 300 هەزار پێوەری زیرەک لە تەواوی هەرێمی كوردستان بەستراون، بەمەش 92%ـى هاوبەشان پێوەرەكەیان بۆ بەستراوە و ئامادەشن بۆ ئەوەی بكرێنە سیستمی پریپەید.