ئاسۆ رۆستەم و شێرکۆ کەریم. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئاسۆ و شێركۆ بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق نه‌كران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق 23 یاریزانی بۆ تیپه‌كه‌ی بانگهێشت كرد، بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی جامی شای تایلاند، به‌ڵام هه‌ردوو هێرشبه‌ری ناسراوی كورد ئاسۆ رۆستەم و شێرکۆ کەریمی بانگهێشت نه‌كردووه.
خیسۆس کاساس راهێنه‌ری ئیسپانیی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، جەختی له‌وه كردووه لیستی یاریزانانی ئەم پاڵەوانیەتییە تایبەتە و چەندین هۆکاری بۆ دوورخستنەوەی ژماره‌یه‌ك له یاریزانان باس كردووه، له‌وانه دواكه‌وتنی هه‌ندێ یاریزان و پێكانی هه‌ندێكیان، هه‌روه‌ها نائاماده‌یی هه‌ندێكی دیكه‌یان.
له‌و پێكهاته‌یه‌ی بانگ‌كراون، دوو یاریزانی كوردی تێدایه، ئه‌وانیش مێرخاس دۆسكی و ئوسامه ره‌شیدن.
پاڵه‌وانیه‌تیی جامی شای تایلاند له 7ی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات و هه‌ریه‌كه له هه‌ڵبژارده‌كانی عێراق، تایلاند، هیند و لوبنان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.