ئەمساڵ لێرەوە ناوی خۆتان بۆ حەج بنووسن
964+
فەرهاد حەسەن
لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە ناونووسین بۆ حەج دەستپێدەکاتەوە، بۆ ئەمساڵیش هەر لە رێی نووسینگەکانی وەزارەتی ئەوقافەوە دەبێت و هێشتا ماوە بکرێت بە ئەلیکترۆنی.
شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بە 964ـی وت، جارێ یەکلانەبوونەتەوە بە دیاریکراوی لە چ رۆژێکەوە ناونووسین دەستپێدەکات، بەڵام بە ئەگەری زۆر دەکەوێتە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوول.
وتیشی، کە ناونووسین راگەیەندرا، نزیکەی دوو هەفتە بە هاوڵاتیان دەدرێت بۆ ئەوەی سەردانی نووسینگەکانیان بکەن و خۆیان ناونووس بکەن، دواتر بە تیروپشک لە تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکرێن کە دەتوانن لە 2024دا حەج بکەن.
بڕیاربوو سیستمێکی ئۆنڵاین دروستبکرێت و چیتر هاوڵاتیان بۆ ناونووسینی حەج نەچنە نووسینگەکانی وەزارەت، بەڵام هێشتا سیستمەکە ئامادە نەبووە.
لەوبارەیەوە، شێخ نیاز ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەرچی بهردهوام كار لهسهر ئامادهكردنى سیستمى ئۆنڵاین دهكهن بۆ ناونووسین، بهڵام پێناچێت بۆ ئهمساڵ تەواو ببێت و هاوڵاتیان سوودی لێببینن.